
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گۆڕانکاری لە مێژووی وڵاتەکەدا دروست دەکات. ڕاشیگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە من نەبمەوە سەرۆک گۆمی خوێن هەڵدەستێت و دیموکراسی لە وڵاتدا نامێنێت".
وێنە گەورەکە: دوای چوار ڕۆژ لە مسۆگەرکردنی کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەلایەن کۆمارییەکانەوە، ترەمپ لە ویلایەتی ئۆهایۆ قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و گوتی: پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ گرنگترین ڕۆژ دەبێت لە مێژووی ئەمریکا".
لێدوانی فەرمی: ترەمپ گوتی: ئەگەر ئەمجارە من نەبمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و لای سەرۆکی ئێستا (جۆ بایدن) بمێنێتەوە، ئەوا "گۆمی خوێن" لە ئابووریی وڵات ڕوودەدات.
ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەقاودەق مەبەستی ئەوە نەبوو کە لە وڵاتەکەیدا شەڕ هەڵدەگیرسێت لە ئەگەری ئەوەی ئەو نەبێتەوە بە سەرۆک، بەڵکو مەبەستی ئەوە بوو هۆشدارییەک بگەیێنێت بە لایەنگرانی و خەڵکی ئەمریکا ئەویش ئەوە بوو کە گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکەی بەرەو "خراپی" دەڕوات.
هەنگاوی داهاتوو: قسەکانی ترەمپ لەبارەی ئەو ئاڵۆزیی و کێشانەی ئێستایە کە لە ئەمرکا لەسەر پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروستبووە و ترەمپ دەڵێت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی ناوخۆ بفرۆشرێت، باج بەڕێژەی 100% دەخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، بەمەش گوزەرانی خەڵکی ئەمریکا "باشتر" دەکات، بەڵام بەپێی قسەی خۆی ئەگەر ئەو نەبێتەوە سەرۆک ئەوا "گۆمی خوێن" بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و وڵاتەکەی هەڵدەستێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە سۆشیاڵ میدیادا، هەژماری هەڵمەتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەم قسانەی ترەمپی دایەوە و بە دۆڕاو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 ناوی دەهێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران