لە مووسڵ 50 ئافرەت وەک ئیمامی مزگەوت دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
لە مووسڵ 50 ئافرەت وەک ئیمامی مزگەوت دادەمەزرێن

دیمەنی مزگەوتی پێغەمبەر یونس لە شاری موسڵ

ئاڤا نیوز

دیوانی وەقفی سوننە، لە مووسڵ ژمارەیەک ئافرەت وەک ئیمام و خەتیبی مزگەوت دادەمزرێنێت، ئەمەش کاردانەوەی سیاسی و جەماوەری لێدەکەوێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو دیوانی وەقفی سوننە زیاتر لە 50 ئافرەت بەپلەی وەزیفی " ئیمامی چوارەم و پێنجەم " دادەمزرێنێت و دابەشی سەر مزگەوتەکانی پارێزگای موسڵی دەکات.

لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،  ئەحمەد عەبد ڕەببە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: دیوانی وەقفی سوننە زیاتر لە 50 ئافرەت وەک ئیمام و خەتیبی مزگەوت دادەمزرێنێت، لە کاتێکدا ئێمە هەرگیز نەمانبیستووە کە ژنێک لە ئایینی ئیسلام، مەسیحی، یان جولەکەدا بکرێتە ئیمامی مزگەوت.

عەبد ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پۆلە ژنە بە پلەی وەزیفی "ئیمامی چوارەم و پێنجەم" دامەزراون، ئەمەش مەگەر بەس خۆیان بزانن مەبەستیان چییە.

شەیری بکە لە: