قەرەیلان: هەرچەندە باوەڕمان بە ئۆجەلان هەیە لە بڕیاری چەکدانان بەڵام ئامادەین بۆ شەڕ
- هەواڵ
- 21 ئایار

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە
ئاڤا نیوز
موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە سەبارەت بە بەردەوامبوونی سوپای توركیا لەسەر بۆردومان و شەڕ، دەڵێت ئەگەر لەسەر ئەو تووندیانەیان بەردەوام بن ئەوا بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە كە تێیدەگەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5 بۆ 7 ئەم مانگە، پەكەكە كۆنگرەی خۆی بەست و چەند ڕۆژێك دواتر ناوەڕۆكی بڕیارەكانی كۆنگرە بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەشێك لە گوتارێكی موراد قەرەیلان كە لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرە پێشكەشی كردووە لەلایەن میدیاكانی پەكەكە بڵاو كراوەتەوە كە هەردوو ئاراستەی ئاشتی و شەڕیشی تێدایە.
لێدوانی فەرمی: موراد قەرەیلان دەڵێت: شتی هەرە باش لە قۆناغی ئێستا، كە قۆناغێكی گرنگە یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە، وێڕای كەموكوڕییەكان بەڵام نزیكبوونەوەیەك لە ئارادایە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەگەر لە بابەتێك دڵنیا نەبێت ئەوا ناچێتە نێو هیچ كارێكەوە، مادام ئەو لە پرۆسەكە دڵنیایە كەواتە مسۆگەرە.
لەلایەکی دیکەوە: قەرەیلان جەختیش دەكاتەوە كە هەرچەندە باوەڕیان بە ڕێنوێنی و بڕیارەكانی ڕێبەرەكەیانە، بەڵام ئامادەكاریش بۆ شێوازی نوێی شەڕ دەكەن و هێشتا خاوەن هێزێكی كاریگەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە