
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمڕۆ هەینی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و بابەتە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ئابووری و وزە تاوتوێ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجام داوە، ئەمڕۆش لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 01:30 بەکاتی واشنتن، 08:30ـی ئێوارە بەکاتی کوردستان دەبێت و لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاندبوو لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ئابووری و وزە تاوتوێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە