ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ
- هەواڵ
- 24 ئایار

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاندووە کە کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر بناغە و پایەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی دەیان دیداری دیپلۆماسی و سەرپەرشتیکردنی دوو گرێبەستی گرنگ بە بەهای 110 ملیار دۆلار لەنێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 23ـی 5ـی 2025، سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاندووە کە کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر بناغە و پایەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان، کە ئەو گرێبەستانە یارمەتیدەری عێراق دەبێت بەرەو سەربەخۆیی وزە.
وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیران باسیان لە بەرژەوەندیی هاوبەشیان کرد لە پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریا.
وەزیری دەرەوە پشتگیری ئەمریکای دووپاتکردەوە و وتی، کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر بناغە و پایەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقە.
لەلایەکی دیکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوومان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەبوو، دیدگای هەرێمی کوردستانمان گەیاندە ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، پشتیوانییەکی زۆر لە ئەمریکاوە بۆ کوردستان هەیە، وە داوامان لە مارکۆ ڕوبیۆ کردووە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەبارەی کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر کوردستان دەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لە بواری نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە