دوای بەدواداچوونی ئاڤا، کشتوکاڵی هەولێر لیژنەیەک بۆ جووتیارانی ناحیەی شەمامک پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 26 ئایار

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەی شەمامک
ئاڤا نیوز
کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، بەپێی ئەو تەخمینەی کراوە، لە ئاگرەکەی سنووری ناحیەی شەمامک زیاتر لە 500 دۆنم گەنمی جووتیارانی چەند گوندێک سووتاون و زیاتر لە 10 سەر ئاژەڵیش مردار بوونەتەوە، لیژنەیەک بۆ پاڵپشتی جووتیارانی زیان لێکەوتوو پێکهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 23-5-2025، ئاگرێکی گەورە لە شەش ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆری دەغڵودانی هاونیشتمانیان سووتا و جووتیاران زیانێکی زۆریان لێ کەوت. ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە. ڕزگار کۆچەر لە بەدواداچوونی "بە ڕزگار بڵێ" سەردانی جووتیارانی زیان لێ کەوتووی ناحیەی شەمامکی کرد، جووتیاران داوایان کرد حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە. ڕزگار کۆچەر لەگەڵ کشتوکاڵی هەولێر قسەی کرد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بەڵێنیدا لیژنەیەک بۆ ئەم داواکارییە دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەمڕۆ سەردانی جووتیارانی سنوورەکەی کردووە بە ئاڤای وت، لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە زیاتر لە 500 دۆنم گەنمی هەشت جووتیار سووتاوە، ئەمە جگە لەوەی زیان بە ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کەوتووە و 10 سەر ئاژەڵیش مردار بوونەتەوە و هەموو ئامێر و کەرەستەکانی ئاودێریان لەناوچووە.
- بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئەوەش دەڵێت: جاران بودجەیەک هەبوو بەناوی "دەرچەی پاڵپشتی کشتوکاڵی" بۆ ئەمجۆرە ڕووداوانە، بەڵام لەوەتەی بەغدا بوودجەی کوردستانی بڕیووە ئەم پارەیەش نەماوە. لەڕێگای ئەو لیژنەیەوە زیانەکان بە پارە دیاری دەکەین و بۆ وەزارەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنێرین بۆ ئەوەی وەک دەستگیرۆیی پاڵپشتی ئەو جووتیارانە بکرێت. سبەی لیژنەکە سەردانیان دەکات و بڕی پارەی زیانەکان دیاری دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لێژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ئاگر کەوتنەوەکە هێشتا هیچ ئەنجامێکیان دەستنەکەوتووە، بەڵام لەم هەفتەیە کارەکانی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە تەواو دەبێت و ڕایدەگەیەنین.
بەڵام ڕۆژی دوای ئاگر کەوتنەوەکە وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر وتی، پێدەچێ لە ئەنجامی ڕەشەبایەکی بەهێزی ئەو شەوە، شۆرتی کارەبا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بوبێت.
باکگراوند: سێ شەو لەمەوبەر لە هەولێر بەهۆی ڕەشەباوە لە یەک کاتدا لەم ناوچانە ئاگر کەوتنەوە: لە سنووری ناحیەی شەمامک لە گوندەکانی (سۆربەش، سیراوە، تەندوورە و گردەعازەبان)، لە سنووری قوشتەپە لە گوندەکانی (عەلیاوە، غاباتی قوشتەپە، مورتکەی شەهاب) هاوکات لە سنووری شاوێس و عەنکاوە و گەڕەکی ئازادی ئاگر کەوتنەوە تۆمار کران و 19 تیمی بەرگری شارستانی بەشدارییان لە کوژاندنەوەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: بەزووترین کات چۆڵی بکەن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی