هۆشیار زێباری: ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ
- هەواڵ
- 26 ئایار

هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە و لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ زنجیرەیەک کۆبونەوەیان لە ئاستی جیاواز ئەنجامداوە، بەڵام هێشتان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. لە داهاتوو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی لە هەولێر گوتی: لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی ڕابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی ڕابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.
- ئێستا چووینەتە وردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیاربەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 21-5-2025، دوایین کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کرا، گفتوگۆیان لەسەر تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە