مەسرور بارزانی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی: جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 حوزەیران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادی دامەزراندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە".
وێنە گەورەکە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 50 ساڵ لەمەوبەر لە ڕێککەوتی 1ـی حوزەیرانی ساڵی 1975 لە دیمەشقى پایتەختی سووریا لەلایەن ژمارەیەک لە سەرکردەی کوردەوە ڕاگەیێنرا.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و لایەنگرانی یەکێتی دەکات و دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم یەکێتیی، وەک حیزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان ، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن