قایمقامی هەولێر: ئەمساڵ دەیان شوێنی بازرگانی و سەنتەری مەساج و ئارایشتگە داخراون
- هەواڵ
- 2 حوزەیران
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دەیان سەنتەری جوانكاری، ئارایشتگە، سەنتەری مەساج، نووسینگە و كۆگا خۆراكییەكان و شوێنە بازرگانییەكانی دیكە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان و قۆرخكاری و ساغكردنەوەی كاڵای ماوەبەسەرچوو، داخراون.
وێنە گەورەكە: لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان، تیمە هاوبەش و لاوەكییەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان، بەشێوەیەكی بەردەوام بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنە بازرگانییەكان و كۆگا و سەنتەرە جۆراوجۆرەكان دەكەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی مۆڵەتی كاركردن و پیشە، ڕێپێدانی كارمەندان و كارتی نشینگە، مۆڵەتی تەندروستی، ڕەچاوكردنی مەرجەكانی سەلامەتی و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە سەلامەتیی گشتی و ئادابی گشتی.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵیش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكان، دەیان سەنتەر و شوێنی جۆراوجۆر، داخراون و ڕێكاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتە بەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بەردەوامی ئەركەكانی لیژنەكانی قایمقامیەت، "لەكاتی بۆنە و جەژنەكاندا ڕێكار و بەدواداچوونەكان چڕتر دەكەینەوە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە گرانبوونی نرخ و قۆرخكاری و ساغكردنەوەی كاڵای بەسەرچوو، لیژنە لاوەكییە تایبەتمەندەكان، پشكنین بۆ كۆگاكانی خواردەمەنی و كەرەستە خۆراكییەكان دەكەن".
لەلایەکی دیکەوە: لیژنە لاوەكییەكانی بەشی چاودێریی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی سەلامەتی خۆراک و کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 11 سەنتەری مەساج و شێلان لە هەولێر دادەخەن، ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرجی سەلامەتی و تۆمەتباركردنی چەند كارمەندێكی نێو سەنتەرەكان بە ئەنجامدانی بەدڕەوشتی و هەبوونی كەرەستەی گومانلێكراو لەنێو سەنتەرەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی