
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە كۆبووەوە و لە ڕاگەیێندراوێكیشدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد.
وێنە گەورەکە: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی 28ـی ئایار تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆی و عێراق لێکەوتەوە و بەشێک لە لایەنەکانیش هەڵوێستیان دژی ئەو بڕیارە وەرگرت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2ی حوزەیرانی 2025, کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی پرسی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە تاوتوێکردنی پرسی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران، چەند تەوەرێکی دیکەش لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی تاوتوێکران کە پێکهاتووبن لە:-
یەکەم - كۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: پەسەندی پاڵپشتى هەڵوێستى مەکتەبى سیاسیمان لە بارەى مووچەى مووچەخۆرانى کوردستان دەكەین، هەروەها هەڵوێستى حیزبە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەى هاوبەشى ڕێکەوتى 31ى ئایارى 2025 بەرز دەنرخێنین، دواى ئەو ئاماژە ئەرێنییەی کە هەیە لەلایەن حکومەتى فیدراڵى و دامەزراوەى قەزائى بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکە، ئێمەش داکۆکى دەکەین لە چارەسەرکردنى کێشەکان و کۆتایى هێنان بەم شێوەڕەفتارە نادادپەروەرانەیەى کە لەگەڵ بژێوى ژیانى فەرمانبەر و مووچەخۆرانى کوردستان دەکرێت.
دووەم - لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەدا كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاماژەی بە ئەوە داوە كە حیزبەكە بەردەوامە لە هەوڵی ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان و هەوڵی جدیشی داوە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی كوردستانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
سێیەم - كۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە باش دەزانێت و جەخت دەكاتەوە كە كاریگەریی باشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا دەبێت، سەبارەت بە ڕێككەوتنەكانیش باس لەوەکراوە كە سوودی بۆ بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت.
چوارەم - لە تەوەرێكی دیكەی کۆبوونەوەکە پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە، لەمیانەیدا ڕوونكردنەوە سەبارەت بە هەنگاوەكانی پرۆسەكە دراوە و هەمووان هاوڕا و کۆکبوون لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەیەم بە زووترین كات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە