فۆرمێک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک و دوو پڕدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
فۆرمێک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک و دوو پڕدەکرێتەوە

ژمارەیەک خانەنشینی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسیی، فۆرمێک لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینی پڕدەکەنەوە، زانیارییەکان لەڕێگەی فۆرمێک پڕدەکرێتەوە و سەرجەم وەزارەتەکان بۆ وەزارەتی شەهیدانی دەگەڕێننەوە.

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بە پێی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.

لێدوانی فەرمی: ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتيی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "فۆرمەکان لەڕێگەی فەرمانگەکانەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەکرێت، دواتر دەگەڕێنرێنەوە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و پێویستی بە ڕەزامەندی و واژۆی وەزیر هەیە."

- هەر فەرمانبەرێک مەرجی سوودمەندبوونی هەیە، لە لایەن وەزارەتەکان، دەبێت زانیارییەکانی (ناوی فەرمانبەر، ناوی شەهید، ژمارەی دۆسییەی شەهید و  پەیوەندیی فەرمانبەر بە شەهید) بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکرێت  و کچ ، کوڕ، خوشک، برا، دایک، باوک و هاوسەر دەگرێتەوە.

شەیری بکە لە: