ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت و دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت لەچوارچێوەی یاسا و دەستوورەوە مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025، لەڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پلاتفۆرم و سەكۆی ڤیزیت كوردستان-ی ڕاگەیاند كە ئامانج لێی ڕاكێشانی ملیۆنان گەشتیارە بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندنی ئەم پلاتفۆرمە سەرۆکوەزیران پەیامێکی لەبارەی مووچە و مافەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەغدا نارد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە لە کاتێکدا ئەم ڕێورەسمە دەکەین کە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نایاسایی و نادەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە، ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی گوشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە کاروانی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی خۆی بوەستێت کە بە دڵنیاییەوە لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتوو نابن.
- ئێمە بە پشتیوانیی خوای گەورە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین دۆخی سەختمان تێپەڕاندووە، بۆیە خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرگیز و لە ژێر هیچ فشارێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین.
- ئێمە هەموو پابەندییەکی دەستووری کە لەسەرمان بووە، زۆر بە زیادەشەوە جێبەجێمان کردووە، چاوەڕێشمان دەکرد لە بەرامبەردا، مافەکانی خەڵکی کوردستانیش بدرێت، بەڵام بە داخەوە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و تەنانەت لەو ڕێککەوتنانەش ناگیرێت کە ئیمزایان کردووە.
- بەرپرسانی بەغدا، دەبێ بزانن کە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش بە پێی دەستوور، قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و دەبێ لەو چوارچێوەیەدا، مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، نەک بە عەقڵییەتی مەرکەزی و سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان کە لە سەدەی ڕابردوودا، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتدار لە بەغدا بە ئاگر و ئاسن و بەکارهێنانی هەموو چەکێک، ڕووبەڕووی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بوونەوە، بەڵام ئەم سیاسەت و ڕەفتارانە، جگە لە ماڵوێرانی و وێرانکاری، هیچ سوودێکی بۆ عێراق نەبووە.
- هیوادارم بەرپرسانی بەغدا واز لەو سیاسەتە چەوتەی برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردسان بێنن، چونکە هیچ سوود و ئەنجامێکی نابێت.
- ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە بەردەوام دەبین، هیوادارین لە کاتێکی زوودا بگەینە ئەنجامێک کە لەبەرژەوەندی هەموولایەکدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە