کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

دیمەنێکی فەرەنسا و هەولێر

ئاڤا نیوز

 

کۆمەڵێک سەرمایەدار و کۆمپانیای فەرەنسی بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیا بیانییەکان دەکات تاوەکو کار و پرۆژەکانیان بهێننە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، لەم چوارچێوەیەدا سەرمایەدارە بیانییەکان ڕوو لە ناوچەکە دەکەن و سەرمایەکانیان لە کەرتە جیاوازەکانی وەبەرهێنان دەخەنە گەڕ.

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبیژی دەستەی وەبەرهینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەم زووانە چەند سەرمایەدار و وەبەرهێنەر و کۆمپانیای دیاری فەرەنسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە سەرمایەی دەیان ملیۆن دینار لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و وزەی خۆر کار دەکەن. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: نزیکەی 15 کۆمپانیای فەرەنسی لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

 

ئەمەش بزانە: زیاتر لە 40 نوێنەرایەتی و نووسینگەی بازرگانی و ئاژانسی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەن، هەروەها هەرێمی کوردستان زیاتر لە 14 نوێنەرایەتی لە دەرەوە هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ