ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشە لە ئێران دەکات و داوای لێدەکات بێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات، ئێرانیش داوای چۆڵکردنی هەردوو شاری تەلئەبیب و حەیفای ئیسرائیل دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە ئیسرائیل و ئێران بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازیی سەردەم ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر دوابڕیاری سەرۆکی ئەمریکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ناچارکردنی هەردوو وڵات بە ئاگربەست، یاخود چوونەپاڵ ئیسرائیل و ناچارکردنی ئێران بەزەبری هێز بۆ وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
نوێترین هەواڵ لەسەر ئەم بابەتە:
- دوای ئاگادارینامەکەی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی ناوچەی 18 لە تاران، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ ئەو شوێنانە دەستپێکرد کە دەکەونە ئەو ناوچەیە و ئێستا دووکەڵ لە هەندێک خاڵی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
- عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "سازش بۆ ئیسرائیل ناکەین و دەبێت بەتووندی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین".
- سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی ناوچەی 18ـی شاری تاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو شوێنە بە زووترین کات چۆڵ بکەن. ناوچەکە نزیکەی 420 هەزار خەڵکی تێدا دەژیت و چڕی دانیشتووانی زۆر بەرزە.
-کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەیان کرد.
- کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات.
- وتەبێژی کۆشکی سپی: ڕەنگە ترەمپ دوای کۆبوونەوەکە لێدوانی ڕۆژنامەوانی بدات.
- کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، بژاردەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نێوان ڕاوێژکارانی ترەمپ کۆدەنگی لەسەر نییە.
- سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە هێرشە تازەکانیدا بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
- سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کر،د هێرشێکی دیکەی مووشەکی ئێران بۆسەر وڵاتەکەیان دەستیپێکردووە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان کرد سەرلەنوێ بچنەوە پەناگە و شوێنە پارێزراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو