ئێران پەیامێکی بەپەلە بۆ دانیشتووانی حەیفا دەنێرێت

شەیری بکە لە:
ئێران پەیامێکی بەپەلە بۆ دانیشتووانی حەیفا دەنێرێت

دەقی پەیامەکەی ئێران بە زمانی عیبری

ئاڤا نیوز

ئێران پەیامێکی بە زمانی عیبری بۆ دانیشتووانی حەیفا دەنێرێت و داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوچە دیاریکراوەکەی شاری حەیفادان، هەروەک لە نەخشە هاوپێچەکەدا دیارە، دەستبەجێ شوێنەکە چۆڵ بکەن.

وێنە گەورەکە: شەڕی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە ڕۆژی شەشەم و تاوەکو دێت شەڕەکە پەرسەندنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

زانیاریی زیاتر: ئێران لە پەیامەکە دەڵێت، جێهێشتنی ئەم ناوچەیە زۆر پێویستە بۆ پاراستنی سەلامەتیتان. و مانەوە لەناو سنوورە دیاریکراوەکەدا ژیانتان دەخاتە مەترسیی ڕاستەقینەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەک لە ئیسرائیل و ئێران، چەند جارێک پەیامی ئاگادارکردنەوەیان بۆ خەڵکی سڤیل ناردووە بۆ ئەوەی خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن کە نزیکن لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان.

 

 

دەقی پەیامەکەی ئێران بە زمانی عیبری و دیاریکردنی نەخشەی حەیفا


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ