ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد. وێنە؛ US Navy Photo

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی پینتاگۆن هەواڵی فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جووڵاندنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاست دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە ڕۆژی شەشەمەوە، هەردوولا بە چڕی یەکتر بۆردوومان دەکەن، چاوەکان لەسەر ئەمریکان بۆ هاتنە ناو جەنگەکە، بە بڕیاری سەرۆکی ئەو وڵاتەش کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی میدیا فەرمییەکانی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد لە نزیک ئیسرائیل جێگیر دەکات و  ئامادەی وەڵامدانەوەی هەموو هێرشێکی سەربازی دەبێت و بە پێی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەجووڵێنەوە.  

زانیاریی زیاتر: کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد، گەورەترین کەشتی جەنگییە لە جیهاندا و چوار ئەوەندەی یاریگایەکی نێودەوڵەتیی تۆپی پێیە، زیاتر لە پێنج هەزار دەریاوان لە خۆ دەگرێت و دەتوانێت زیاد لە 75 فڕۆکەی جەنگی هەڵبگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ