ئێران هێرشی مووشەکی نوێ دەکاتە سەر ئیسرائیل و نەتانیاهۆش هەڕەشە دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران هێرشی مووشەکی نوێ دەکاتە سەر ئیسرائیل و نەتانیاهۆش هەڕەشە دەکات

گرافیکی جەنگی ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێران جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی کردەوە سەر ئیسرائیل و نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج و نەتەنیاهۆش دەڵێت باجی ئەو هێرشەیان دەدەنەوە.

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا چەندین پێگە و بنکە سەربازی یەکتریان خاپوور کردووە، هەوڵە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکانیش بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوایین زانیارییەکانی لەبارەی جەنگەکە ئەمانەن:

٠ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند "نەخۆشخانەی سوروکا لە بیئر سەبع، لە باشووری ئیسرائیل راستەوخۆ (مووشەک)ـی بەرکەوتووە و نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوون.

٠ دەستەی پەخشی ئیسرائیل: 140 کەس لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران برینداربوون.

٠ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: نابێت ڕێگە بە بەردەوامی لەناوبردنی ئیسرائیل بدرێت.

٠ ئاژانسی ئیرنا: ئامانجی هێرشەکە سەربازگەی هەواڵگریی سەر بە سوپای ئیسرائیل بووە لە پارکی تەکنەلۆژیی "غاڤ یام" لە نزیک نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیئری سەبع.

٠ ئاژانسی ئیرنا: ناوەندە ئامانجگیراوەکان هەزاران سەرباز و سیستەمی فەرماندەیی دیجیتاڵی و ئۆپەراسیۆنی سایبەری و سیستەمەکانی C4ISR ـی سوپای ئیسرائیلیان لەخۆگرتووە.

٠ ئاژانسی ئیرنا: نەخۆشخانەکە تەنها بەر شەپۆلی تەقینەوەکە کەوتووە و زیانێکی گەورەی بەرنەکەوتووە، بەڵام ژێرخانە سەربازییەکە ئامانجێکی ورد و ڕاستەوخۆ بوو.

لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی فەرمی ئێران دەڵێت، سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردەسەر دەوروبەری دامەزراوەی ئاوی قورسی خەندەب لە ناوەڕاستی ئێران.

نوێ دەکرێتەوە ....

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ