قەتەر لەژێر هەڕەشەی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست

شەیری بکە لە:
قەتەر لەژێر هەڕەشەی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا دەڵێ، لە چەند داهاتوودا ئێران هێرشەکە دەکات، چین و ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردووە، "ئەگەر لە قەتەرن هەر ئێستا خۆتان بشارنەوە". هاوکات قەتەر بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسانی ئەمریکی چاوەڕوان دەکەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئێران هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر ئەمرۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر ئاگادارییەکی بەپەلەی بلاوکردووەتەوە و داوا لە هەموو ئەمریکییەکانی ناو قەتەر دەکات "خۆتان بشارنەوە و بچنە حەشارگەکانەوە"

هەریەک لە وڵاتانی چین و بەریتانیاش داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە خۆیان بشارنەوە. هاوکات، کەمێک پێش ئێستاش قەتەر بەشێوەیەکی کاتی ئاسمانی وڵاتەکەی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان وەستان.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی  ئیل مەسەجیرۆی ئیتاڵیش نووسیویەتی: بێدەنگیی ئێستای ئێران بە خامۆشی پێش زریانە.

- ئەمریکا خۆی بۆ ترسناكترین سیناریۆكانی وەڵامدانەوەی ئێران ئامادە كردووە.

- ڕاستە ئێران زۆرێك لە سەكۆ مووشەكییەكانی لەدەستداوە و مووشەکەکانی کەم بوونەتەوە، بەڵام بەراورد بە سەرەتای شەڕەكە، مووشەكەكانی ئێران باشتر و وردتر ئامانجەكان دەپێكن
، كەمتریش لەلایەن سیستمی مووشەكی بەرگری، بەرپەرچ دەدرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش بڵاویکردووەتەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەیانەوێ هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئێستایش ئامادەکارییان کردووە.

وەکو ڕۆژنامەکە باسی کردووە، لە پلانیاندایە بە مووشەک و درۆن هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ