هەموو شتێک لەبارەی هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا بە ناوی (مژدەی سەرکەوتن) بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەستیپێکرد. یەکەم کاروانی مووشەکەکانی ئێران 10 مووشەک بوو، نازانرێت کاروانی دووەم و سێیەم و زیاتریش ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات یان نا.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە 11ـهەمین ڕۆژیدا فروان بوو و چەند وڵاتێکی کەنداوی گرتەوە. دوای هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە وەڵامدا ئێران هێرشی تۆڵەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەستپێکرد. ئێستا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجیگیرە و مەترسی هەیە جەنگەکە زیاتر فراوان بێت و ببێتە جەنگێکی هەرێمی.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و چین داوایان لە هاووڵاتیانیان کرد بچنە حەشارگەکان و مەترسی هەیە ئێران هێرش بکانە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا بە ناو (بنکەی حەدید) لەو وڵاتە، دواتر نزیکەی کاتژمێر 07:00 قەتەر ئاسمانی وڵاتەکەی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران، نزیکەی کاتژمێر 08:00 یش ئێران دەستی بە هێرشی مووشەکی کرد و ڕایگەیاند 10 مووشەکی ئارستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە، ئۆپەراسیۆنەکەیشی ناوناوە (مژدەی سەرکەوتن).
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکی ئێران ئەمانەن:
٠ ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی عودەیدە لە قەتەر، هاوکات هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەگوترێت هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، تەنها ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە ئەمریکا داوای لە سەربازانی کردووە لە بنکە سەربازییەکە بچنە ژێرزەمینەکان.
٠ لەگەڵ هێرشکردنە سەر قەتەر و عێراق، لە وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، کوێت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە درۆن لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە بینراون. حکومەتی
٠ لە سووریا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدەن و سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان چالاک کردووە.
٠ حکومەتی بەحرەین ئاسمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان داخست، هاووڵاتیانیشی ئاگادار کردووەتەوە بچنە ماڵەوە و نەیەنە دەرەوە تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاگاداریان دەکەنەوە.
٠ میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی قەتەر کردووە، سێ لە مووشەکەکان تێکشکێنراون و سێ مووشەکیش کەتوونەتە خوارەوە. قەتەریش دەڵێت بەرپەرچی مووشەکەکانیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. میدیاکان پشتڕاستیان کردووەتەوە یەکێک لە مووشەکەکان ئامانجەکەی پێکاوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش کەوتووەتە سەر زەوی، بەڵام نەتەقیوەتەوە.
٠ حکومەتی کوێت دەڵێت هیچ مووشەکێک نەگەیشتووەتە ئاسمانی ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستاش پشتڕاستی نەکردووەتەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو وڵاتە لێدرابێت و هۆشداری بە دانیشتووانەکەی درابێت.
٠ میدیاکانی ئەمریکا پێش هێرشەکە بڵاویان کردەوە، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران ئامادەکارییان کردووە چالاکییان هەبێت و گورز لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بدەن.
٠ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران ئەمڕۆ قەتەری ئاگادار کردووەتەوە هێرش دەکاتە سەر کوێ، قەتەریش بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانیش دەستبەجێ بنکە سەربازییەکەیان لە فڕۆکە چۆڵ کردووە و سەربازەکانیش چوونەتە حەشارگەکانەوە.
٠ میدیاکانی ئێران دەڵێن تەنیا هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەر و عێراق. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش بڵاوی کردووەتەوە هێرشەکەی ئێران کۆتایی هاتووە، سێ بەرپرسی ئێران بە ڕۆژنامەکەیان گوتووە هێرشەکە سیمبولی بووە و ئێران مەبەستی نەبووە زیانی زۆر لە ئەمریکا بدات.
٠ بەپرسانی ئەمریکا دەڵێن هیچ سەربازێکی ئەمریکی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران
٠ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێن ئەگەر هێرشی ئێران هەر ئەوەندە بێت وەڵاممان نابێت، بەڵام ئەگەر ئێران لە هێرشەکانی بەردەوام بێت وەڵامی تووندیان دەدەینەوە.
٠ میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە؛ پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشێکی دیکەی مووشەکی بکاتە سەر وڵاتانی قەتەر و بەحرەین.
٠ دوو بەپرسی کۆشکی سپی بە سی ئێنئێنی ئەمریکیان گوتووە؛ ترەمپ چاودێری هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕوات بەتایبەت قەتەر، گوتووشیانە چاوەڕوان دەکرێت ئێران هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەحرەین.
٠ سوپای پاسداران لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕاگەیاند: لە بەرامبەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی ئەمریکا کردییە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێمە، لە وەڵامدا ئەو هێرشەمان کردووە، هێرشمان کردە سەر گەورەترین بنکەی سەربازyی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە قەتەرە. ئەم هێرشە بۆ سەر هاوwڵاتیانی خۆشەویستی قەتەر نییە, بەڵکو بۆ سەربنکەی سەربازیی ئەمریکایە.
٠ ئێستا لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی. دوو بەرپرسی کۆشکی سپی دەڵێن ترەمپ ڕاستەوخۆ چاودێری بارودۆخەکە دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا جیهان چاوی لەسەر وەڵامی ئەمریکایە بۆ ئێران، بەڵام وەک میدیاکان شیکردنەوەیان بۆ کردووە، ئەمریکا کاتێک وەڵام دەداتەوە و هێرش دەکاتەوە سەر ئەمریکا کاتێک زیانی گیانی پێبکەوێت و سەربازی ئەمریکی گیان لەدەست بدەن و بریندار بن، بۆیە ئێستا پێشبینی ناکرێت ئەمریکا هێرشی نوێ بکات.
ئەمانەش بزانە: بنکەی عودەیدە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی ئەمریکایە لە دەرەوەی ئەمریکا و گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە دووری 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای دەوحەی پایتەخت.
بنکەکە لە ساڵی 1996 دامەزرێنراوە، ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگی، فڕۆکەی بێفڕوکەوان، ژمارەیەک یەکەی سەربازی، کەتیبەی تانک و ژمارەیەکی زۆر چەکی پیشکەوتووی لێ جێگیر کراوە.
بنکەکە 500 بۆ 600 باڵەخانە لەخۆدەگرێت و 10 هەزار سەربازی تێدایە، بەپێی بارودۆخی ناوچەکە ژمارەی سەربازانی ئەم بنکەیە زیاد و کەم دەکات.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
جێگرەکەی ترەمپ: سبەی ڕۆژێکی نوێیە بۆ جیهان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
جێگرەکەی ترەمپ: سبەی ڕۆژێکی نوێیە بۆ جیهان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دوای هێرشەکەی ئێران: هەمووان لە گرژکردنی زیاتری دۆخەکە دووربکەنەوە