گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

دیمەنێکی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند؛ ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان کراوەتەوە.

وێنە گەورەکە: لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، شەوی ڕابردوو ئەو وڵاتە هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر و عێراق ئەنجامدا، بەو هۆیەوەش ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو گەشتەکاندا داخرا.

لێدوان فەرمی: بەنکین ڕێکانی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکە لەسەر بنەمای باشبوونی بارودۆخی ئەمنی و پشتڕاستکردنەوەی توانای عێراق بۆ دابینکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی و کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی دراوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەیانی سێشەممە، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق ڕاگەیاند.

لێدوانی تایبەت: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند، "بە بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، گەشتی سەرجەم فڕۆکەخانەکان ئاسایی دەبێتەوە، ئێستا سەرقاڵی ڕێکخستنی خشتەی گەشتەکانین و هەر ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەینەوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەھۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی ھەڵوەشاونەتەوە، بریتیی بوون لە ھەزار و 283 گەشت بە جۆرێک ھەزار و 184 گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و 99 گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ