ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی هۆڵەندا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی هۆڵەندا دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ کە ئەمساڵ تایبەتە بە تاوتوێکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەچێتە هۆڵەندا، چاوەڕێ دەکرێت ئەردۆغان لە لووتکەکەدا گوتارێک پێشکەش بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، ئەمساڵ بە بەشداری 32 وڵاتی ئەندام لە هۆڵەندا دەکرێت، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو، پەیامی تورکیا دەگەیێنێت.

هاوکات، پرسی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە سەر مێزی گفتووگۆ.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریی سەرچاوە میدییایەکانی تورکیا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی ناتۆ کۆدەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە، کۆبوونەوەی ساڵی داهاتووی ناتۆ لە تورکیا ڕێکبخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ