تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکردووە

شەیری بکە لە:
تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکردووە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کەمتر لە 24 کاتژمێر لەبەردەم لایەنە سیاسییەکاندا ماوە بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانیان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان ناوەکانیان پێشکەش نەکردووە.

وێنە گەورەکە: کەمتر لە شەش مانگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ماوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیکردەوە لەوەی وادەکە درێژناکرێتەوە، سبەی پێنجشەممە لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی فەرمی دەرگا بەڕووی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان دادەخرێت.

لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن بە ئاڤای گوت، "جگە لە چەند کاندیدێکی کۆتا و سەربەخۆ لەسەر کورسی گشتیی، هیچ حیزب و هاوپەیمانێتییەک ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە، تەنیا سبەی لەبەردەمیاندا ماوە بۆ پێشکەشکردنی ناوەکان."

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، "کاندیدانی پارتی سەرقاڵی پڕکردنەوەی فۆڕمن، تاوەکو ئێستا لیستەکە بەتەواوەتی ئامادە نەکراوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 19 پارێزگا بەسەر 83 بازنە دابەش دەبێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەر کورسییەک دوو کاندیدی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ