کۆمیسیۆن: بە چوار ڕێکار ڕێگری لە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەکەین

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: بە چوار ڕێکار ڕێگری لە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەکەین

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان هەنگاوێکی بێ سوودە، چونکە هەر دەنگدەرێک بیەوێت دەنگ بدات، دەبێت خودی خۆی ئامادە بێت، لەڕێگەی پەنجەمۆر و وێنەی سەر کارتەکەشی دڵنیا دەبنەوە کە دەنگدەر  هەمان خاوەن کارتی ڕاستەقینەیە، دواتریش بە کامێرای چاودێریی دڵنیا دەبنەوە کە پرۆسەکە پاک و بێگەردبووە و یاخود نا.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. 

 

لێدوانی فەرمی: موهەنەد سەراف، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ڕۆژنامەی فەرمی (سەباح)ـی ڕاگەیاند، خاوەن کارتی دەنگدان ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێت خۆی لە بنکەی دەنگدان ئامادە بێت و دوای دڵنیابوونەوە لە وێنە و پەنجەمۆریشی ئینجا دەتوانێت دەنگ بدات، لەم پرۆسەیەشدا کامێرای چاودێری لە وێستگەکان هەیە و دیسان ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە پاک و بێگەردی پرۆسەکە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕو، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدانیان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام کارێکی لەوشێوەیە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی هەڵبژاردنەوە و هەر کاندید، حیزب و هاوپەیمانێتییەک بە بەڵگەوە بسەلمێنرێت ئەو کارەی کردووە، لە پرۆسەی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ