
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
بڕیاروایە عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە هاوشێوەی بانگەوازەکەی 27ی شوبات پەیامێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، لە پەیامەکەی داوای چەکدانانی گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە پەخشی ڕاستەوخۆ پرۆسەکە بۆ جیهان دەگوزرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ڕایانگەیاندووە، "لەم چەند ڕۆژەدا شایەتحاڵی پێشهاتی مێژوویی دەبین و چاوەڕوان دەکرێت، لە سەرەتای مانگی تەمووزدا ئۆجەلان لە ئیمراڵییەوە بانگەوزاێک بکات، دوای ئەوە ژمارەیەک گەریلا لە هەرێمی کوردستان چەکەکانیان ڕادەست دەکەن، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکەش بە ڤیدیۆ تۆمار دەکرێت و ڕاستوخۆ بۆ جیهان دەگوازرێتەوە".
ئەوەی لەوبارەیە دەگوترێت: لێرەدا چەند پرسیاریک دروست دەبێت، باشە چارەنووسی ئەوانەی چەک دادەنێن چی دەبێت؟ ڕێکخراوەکە چۆن چەکی خۆی دادەنێت؟ ئەوانەی لە شاخدان چۆن دێنە خوارەوە و تێکەڵ بە خەڵک دەبن؟ چۆن پارێزبەندییە یاساییەکان جێبەجێ دەکرێن؟ ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان دادەمەزرێت چۆن کارەکانی ئەنجام دەدات، یان دەتوانێت ئەو کارە بکات؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، دەم پارتی و پەکەکە داوا دەکەن، هەرچی زووترە کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دروست بکرێت، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تورکیا بەرامبەر ئەو هەنگاوانەی پەکەکە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت و چارەنووسی ئەو ئەندامانەی پەکەکە بەپێی یاسا دیاری بکرێت.
باکگراوند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27-2-2025، بانگەوازێکی مێژوویی و چاوەڕوانکراوی بڵاوکردەوە، داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە. ڕۆژی شەممە 1-3-2025 پەکەکەش بە پەیامەکەی ئۆجەلان ڕازی بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ: بڕە ئاوی زیادە لەتورکیاوە نەگەیشتووە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ فڕۆکەخانەی گەورە دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەوانەی نووسینگەی خانووبەرەیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ: بڕە ئاوی زیادە لەتورکیاوە نەگەیشتووە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ فڕۆکەخانەی گەورە دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەوانەی نووسینگەی خانووبەرەیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشین و كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت