قوتابییەکی کورد هەڵەیەک لە کتێبێکی پزیشکیی جیهانیدا دەستنیشان دەکات
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیوار حەسەن، قوتابی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
قوتابییەکی کوردی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵەیەکی پزیشکیی لەسەر دەرمانێکی چەوری لە کتێبێکی پزیشکیدا دەدۆزێتەوە و ئەو دەزگایە ئاگادار دەکاتەوە کە کتێبەکەی بڵاوکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: قوتابییەکەی زانکۆی ڕاپەڕین لە یازدەیەمین وەشانی کتێىی لەوس مێدیکەل سێرجیکەڵ نێرسینگ (Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh edition) هەڵەکەی دۆزیوەتەوە، لەلاپەڕەیەکی کتێبەکەدا باس لە جۆرە دەرمانێک دەکات بۆ کەمکردنەوەی چەوری بەکار دێت و دەڵێت: کاریگەریی لەسەر چەوری سوودبەخشی جۆری LDL نییە، قوتابییەکەش بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستیییەکان سەڵماندوویەتی کە کاریگەریی لەسەر چەورییەکە هەیە.
لێدوانی فەرمی: ژیوار حەسەن، قوتابی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: خەریکی خوێندنەوەی کتێبە پزیشکییەکە بووم و هەڵەکەم دەستنیشان کرد، ڕاستەوخۆ دەزگای (Elsevier)ـی هۆڵەندیم ئاگادار کردەوە کە کتێبەکەیان چاپ کردووە، بەمەش لە وەشانی دوازدەیەمینی کتێبەکەدا زانیارییەکە نوێ کراوەتەوە و هەڵەکەیان لابردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەر ڕاستکردنەوەی هەڵە پزیشکییەکە، دەزگاکە بە ئیمەیلێک سوپاسی ئەو قوتابییە کوردە دەکات، چونکە هەڵەکە بەسەر دەزگایەکی گەورەی پزیشکیدا تێپەڕیوە و گەنجێک دەستنیشانی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوونی ئاڤا؛ ئاگاداربن ئەم فێڵەتان لێ نەکرێت
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 140 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە هەولێر زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ: بڕە ئاوی زیادە لەتورکیاوە نەگەیشتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 20 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن لە وەرزی هاوین پێستمان لە تیشکی خۆر بپارێزین؟