ئاگر لە سەنتەری ڕاهێنانی کەمپی گەویلان دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ئاگر لە سەنتەری ڕاهێنانی کەمپی گەویلان دەکەوێتەوە

دیمەنی سووتانی سەنتەری ڕاهێنانی کەمپی گەویلان. وێنە؛ بەرگری شارستانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی گەویلانی سنووری ناحیەی کەڵەک کەوتەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی زیاتر لە 15 بۆ 20 هەزار دۆلاری بە کەمپەکە گەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە کەمپی گەویلانی ناحیەی کەڵەک کەوتەوە، بەهۆیەوە سەنتەری ڕاهێنانی کەمپەکە سووتا، لە ڕێگەی دوو تیمی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنتڕۆ کرا و ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئاگر بۆ ناو کەمپەکە کرا.

لێدوانی فەرمی: عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک بە ئاڤای گوت: ئاگرەکە هیچ زیانی گیانی نەبوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش زیانەکەی لە نێوان 15 هەزار بۆ 20 هەزار دۆلار دەخەملێندرێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە دەستی پێکردووە.

زانیاریی زیاتر: کەمپی گەویلان دەکەوێتە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، ئەو کەمپە تایبەتە بە پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 12 هەزار و 500 پەنابەر لەو کەمپە دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ