پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سلێمانی کۆتایی دێت و لە هەولێر دوو ڕۆژی ماوە

شەیری بکە لە:
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سلێمانی کۆتایی دێت و لە هەولێر دوو ڕۆژی ماوە

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی لە سایلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی کۆتایی نزیک دەبێتەوە، لە سلێمانی ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواو دەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، "ئەگەر پێویست بکات شەوانیش سایلۆکان دەکەینەوە و گەنم کۆگا دەکەین."

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 10ـی حوزەیران پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لە سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد و ڕۆژی 12ـی مانگ لە هەولێر پڕۆسەکە دەستیپێکرد، 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بڕی 109 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، دوو ڕۆژ بۆ کۆتایی هاتنی پرۆسەکە ماوە، داوامان لە عێراق کردووە ماوەکەی درێژ بکرێتەوە، ئەگەر ڕەزامەندیش نەبێت ئامادەین بە شەوانیش سایلۆکان بکەینەوە و گەنم وەرگرین."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئەمڕۆ 155 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە وەرگیراوە، ئەمڕۆ دوایین ڕۆژ دەبێت و پرۆسەکە لە سلێمانی کۆتایی دێت."
ا

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ