
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق گەڕاندنەوە زۆرەملێی ئاوارەکان ڕەتدەکاتەوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی دوو هەزار خێزانیش لە کەمپی هۆڵ گەڕێندراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆڵ هەزاران ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە و پێشتریش لە عێراق ناڕازایەتی ئەوە هەبوو کە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە، دەبێتە هۆی دووبارە گەڕاندنەوەی مەترسییەکانی داعش.
لێدوانی فەرمی: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە 900,000 خێزانی عێراق ئاوارەبوون، حکومەت گەڕاندنەوە زۆرەملێی ئاوارەکانیش ڕەتدەکاتەوە".
زانیاریی زیاتر: گەڕانەوەی ئەو خێزانە عێراقیانەی کە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێن، لەڕێگەی هەوڵی هاوبەشی حکومەت و لەڕێگەی لیژنەی ئەمنییەوە ئەنجام دەدرێت؛ تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار خێزان بۆ عێراق گەڕێندراونەتەوە و دەزگا ئەمنییەکانیش بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە لە کەمپەکە گەڕاونەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لەماوەی ڕابردوودا و تاوەکو ئێستا 55 کەمپ لە عێراق داخراون، ئێستاش 23 کەمپی ئاوارەکان لە هەێمی کوردستاندا ماون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدان لە سنووری نەینەوا زەوی وەردەگرن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی بیانی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق دەکشێنەوە