
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵات لەبەردەم قەیرانێکی ئەمنییدایە. هاوکات بوونی "هەڕەشەی ئەمریکی"ـی ئاشکرا دەکات کە ڕێگر بووە لە خستنەڕووی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆک بارزانی، "لە بابەتی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی جددییە."
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دۆخێکی تاریکی بۆ داهاتووی عێراق کێشا و ڕایگەیاند، ئەمریکا نامەی بۆ هەموو سەرکردە سیاسییەکان ناردووە سەبارەت بە حەشدی شەعبی و هەڕەشەکانیان بووەتە هۆی ئەوەی یاساکە لە پەرلەماندا نەخرێتەڕوو.
ڕوونیشیکردەوە کە ویستی ئەمریکا تێکەڵکردنی حەشدی شەعبییە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، نەک تەنیا ڕێکخستنەوەی وەک هێزێکی سەربەخۆ. سەبارەت بە بۆردوومانی ڕادارەکان، وتی: "ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین و نازانین کێ لەپشتییەوەیە."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەڵوێستی هێزە سیاسییە سەرەکییەکان، مەشهەدانی هۆشداریی دا کە "کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی ئاکامێکی باشی نابێت" و دووپاتیکردەوە کە سەرۆک بارزانی لەم هەنگاوەیدا جددییە. هەروەها دوورکەوتنەوەی ڕەوتی سەدری لە سیاسەت بە "زەنگی مەترسی" وەسف کرد و وتی کە هەڵوێستەکانی سەدر "قابیلی گفتوگۆی دیموکراسی نین."
لە هەمان کاتدا: سەرۆکی پەرلەمان، خولی ئێستای پەرلەمانی بە "نائومێدکەر" ناو برد و وتی کە سێ ساڵی تەمەنی پەرلەمان بە ململانێ بەڕێکراوە. لەسەر پرسی خۆر عەبدوڵڵا، بە متمانەوە وتی: "یەک پەرلەمانتاریش دەنگ بە ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا نادات، ئەگەر پێچەوانەکەی ڕووبدات، من هیچ لە سیاسەت نازانم."
لە کۆتاییدا، مەشهەدانی پێشبینیی کرد مانگی داهاتوو خۆپیشاندان لە عێراق دەستپێبکاتەوە و هۆشداریی دا: "ئەگەر دۆخی ئەمنی تێکبچێت، ڕەنگە بەرەو حکومەتی فریاکەوتن بڕۆین، چونکە هەر داڕمانێکی ئەمنی لە بەغدا، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەموو پارێزگاکان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
لایەنە سیاسیەکانی شیعە لەسەر پرسی مووچەی کوردستان کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: هیوادارم هەفتەی داهاتوو بگەینە ڕێککەوتن لە غەززە
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
لایەنە سیاسیەکانی شیعە لەسەر پرسی مووچەی کوردستان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پۆست و یاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر کوشتنی سێ کەس دەدات