
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی مووچەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هاوتا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق یاسای خاوەن پێداویستیی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی 2013 هەموار کرایەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار زیاد کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێک هێنراوە.
بۆچی گرنگە: بە هاوتاکردنی مووچە، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڕی 100 هەزار دینار یان زیاتریان دەچێتە سەر مووچەکەیان.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد ـ گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەوردی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت و بەم نزیکانە تەواو دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە کە 63 هەزار و 200 یان مووچەی 150 هەزار دیناری و 6 هەزاو 800یان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەک دەرماڵە پێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراون کە 13 هەزار و 227 کەسیان بە لێژنە ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز کراوەتەوە تاڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی مووچەکەیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە