
سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجینسیی هەولێر
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، پێنج داواکاری نەخۆشخانەکانی سووتان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن، کە لە مانگی شەش و لە میانی گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و خەڵک لە هەولێر، بەڵێنی چارەسەری کێشەکانیانی دا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کارەساتەکەی حەمدانیە، سەرۆکوەیزان بارزانی لە سەنتەری سووتان سەردانی بریندارەکانی کرد و دواتریش پەرستارێک کە بەشداری گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و خەڵکی کردبوو، داواکاری و کەموکوڕییەکانی ئەو نەخۆشخانانەی خستە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی ـ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیران پێنج داواکاریی نەخۆشخانەکانی سووتانی جێبەجی کرد، ئەمەش دوای بەرزکردنەوەی داواکاریی کارمەندانی نەخۆشخانەکان هات و ئێمەش وەک وەزارەتی تەندروستی لێژنەی تایبەتمان پێک هێنا و داواکارییەکانمان بۆ بەڕێزیان بەرز کردەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەم داواکارییانە جێبەجێ دەکرێن:
ـ زیادکردنی پێشینەی مانگانە بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانە
ـ زیادکردنی دەرماڵەی مەترسی بەڕێژەی 50% بۆ 100%
ـ دابینکردنی ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشخانەکان
ـ دابینکردنی ئامێری پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و نۆژەنکردنەوەی بەشێکیان
ـ ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی ستافی پێویست و زیادکردنی ژمارەیان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات