ڕاوێژکارێکی خامنەیی: ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئایار

كەمال هەرازیی، ڕاوێژكاری كاروباری نێودەوڵەتی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران. وێنە: شبەكە خەبەر
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكارێكی خامنەیی ڕایدەگەیێنێت، ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە و ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانیان، ستراتیژیی ئەتۆمییان دەگۆڕن.
وێنە گەورەكە: گەورە بەرپرسانی ئەمنیی ئێران ئەوەیان ئاشکرا کردووە، زانیاریی وردییان لایە کە ئیسرائیل پلانی هەیە هێرش بكاتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: كەمال خەڕازی، ڕاوێژكاری ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی گوتی: "زانیارییمان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێران هەیە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئێران ستراتیژیی ئەتۆمی خۆی دەگۆڕێت و پلانی تۆكمەشمان هەیە".
زانیاریی زیاتر: خەڕازی ئەمەی بە کەناڵی قەتەریی جەزیرە گوتووە و پێداگری لەسەر ئەوە کردووەتەوە کۆماری ئیسلامی "خاوەن توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆم"ـە. خەڕازی کە لە سەردەمی سەرۆککۆماریی محەمەد خاتەمی، وەزیری دەرەوەی ئێران بوو، دوو ساڵ بەر لە ئێستا هەر لەگەڵ جەزیرە باسی توانا تەکنیکییەکانی ئێرانی لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم کردبوو بەڵام نەیوتبوو دەیانهەوێت دروستی بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران فەرماندەی نوێی هێزی وشکانی دەستنیشان کرد
- ڕاپۆرت
- 31 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران فەرماندەی نوێی هێزی وشکانی دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەئامانجکردنی نەخۆشخانە سەربازییەکە، نەتەنیاهۆ هەڕەشە دەکات