محەممەد سدیق ئەکش سەرۆکی شارەوانی دەستبەرسەرکراوی وان
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، محەممەد سدیق ئەکش، سەرۆک شارەوانیی وان کە سەر بە دەم پارتییە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی تیرۆر" دەستبەسەرکرا و عەلی چێلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ لە شوێنی دانرا.
بۆچی گرنگە: هاوسەرۆکانی دەم پارتی، ئەمە وەک بیانوییەک بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کورد ناو دەبەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، محەممەد ئەکش، سەرۆک شارەوانیی وان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا؛ دواتریش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانیی جۆلەمێرگ و دەرگای شارەوانییەکەی داخست.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئاکش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر کە لە ساڵی 2014 لە سەری بووە، دەستبەسەر دەکرێت و شارەوانیی جۆلەمێرگ بە قەییووم دەدرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: کۆبوونەوەی جەماوەری لە شارەکانی باکووری کوردستان لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی و کاردانەوەی پارتەکانی جەهەپە و ئیی پارتی لێکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: تولای حاتم ئۆغلو، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: دەسەڵاتدارانی تورکیا بەم هەنگاوەیان بە کورد دەڵێن: ئێوە بۆتان نییە شارەکانی خۆتان بەڕێوەببەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشداریی خێرا بۆ ناوچەی حەوتی تاران دەنێرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە خامنەیی: لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ستەم قبووڵ ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات