هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
- کوردستان
- 9 حوزەیران

کۆبوونەوەی د. دیندار زێباری و عەلی فاروق ئەلبەریر
ئاڤا نیوز
ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان و بەڕێوەبەری نووسینگەی عێراقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان كۆبوونەوە و زێباری دەڵێت، پێویستمان بە هاوكاری نێودەوڵەتییە بۆ ئەو بوارە.
وێنە گەورەكە: بەپێی ئەو بەڵگانەی كە لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە وەرگیراون، ڕێژەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە زیادبوون كردووە.
لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: "ماددە هۆشبەرەکان دیاردەیەکە لە تەشەنەکردن و بەرزبوونەوەدایە، ئێمە لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەماهەنگیداین، پێویستمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە لەڕووی لۆجیستی، هونەری و تەکنیکی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەلی فاروق ئەلبەریر، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان لە عێراق ستایشی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانی کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج هەزار و 200 تۆمەتبار لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان دەستگیركراون و لەو ژمارەیەش هەزار و 280 تۆمەتبار سزادراون 80 بەكارهێنەریش گەڕێنراونەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێران کوژرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگرەکەی ترەمپ: سبەی ڕۆژێکی نوێیە بۆ جیهان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای ئێران: هیچ پێشنیازێکی ئاگربەستمان بەدەست نەگەیشتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات