
تەواف داود چەتۆ، کچە ڕزگاربووەکەی دەستی داعش
ئاڤا نیوز
ئاڤانیوز بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو کچە کوردە ئێزیدیە دەکات، کە دوای ئەوەی لەدەستی داعش ڕزگاری بووە، لەنێوان سنووری عێراق و سووریا چارەنووسی نادیارە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئاڤا زانیویەتی، تەواف داود چەتۆ لە ڕۆژی 3-6ی لەدەست داعش لە سووریا بە تەنیا هەڵدێت و دێتە عێراق، بەڵام پاسەوانانی سەر سنوورەوە ڕێگەی پێنادەن بێتە ناو خاکی عێراق، ئێستا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: خەیری عەبدۆ، هاوسەری خوشکی تەواف بە ئاڤای گوت: تەواف لە سووریایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات پێیان گوتووین، ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەین دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، لەماوەی 10 ڕۆژی دیکە دەینێرینەوە دهۆک.
لەلایەکی دیکەوە: سوعاد داود، خوشکی تەواف کە خۆشی یەکێکە لە رزگاربووەکانی دەستی داعش بە ئاڤای گوت: هێشتا قسەمان لەگەل تەواف نەکردووە ناشزانین چۆن بەتەنیا هاتووەتە سەر سنوور، هەموو ئەوەی دەیزانین ئێستا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە چاوەڕێین ئەوان ئازادی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوعاد خوشکی تەواف لە ساڵی 2019 لە دەستی داعش هەڵهات، کاتێک لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە دەستگیرکران، تەمەنی 15 ساڵ بوو لەکاتێکدا تەواف تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو. لەو کاتەوە ئەو دوو خوشکە یەکتریان نەبینیووە. تاکە سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەوانەن کە لەبارەیەوە دەگوترێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لەژێر هێرشێکی ‘بێوێنەدا’ ئەمشەوی بەڕێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێران کوژرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگرەکەی ترەمپ: سبەی ڕۆژێکی نوێیە بۆ جیهان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات