
باڵەخانەی شارەوانیی ئامەد. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
300 کارمەندی شارەوانیی ئامەد لەڕێگەی نامەیەکەوە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی هۆکاری دوورخستنەوەیان بۆ ئاڤا نیوز ڕوون دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوورخستنەوەی کارمەندانی ئەو شارەوانییە، گردبوونەوە و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، ئەو کارمەندانە لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیy ئامەد گردبوونەوە و hوتافی "دەم پارتی لەگەڵ پەکەکە کار دەکات"ـیان دەگوتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی قسەی کارمەندەکان، هۆکاری دەرکردنەکەیان ئەوەیە: سەر بە دەم پارتی نین.
لێدوانی فەرمی: مێهمێت کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای گوت: ئەو کارمەندانەی لە شەش مانگی کۆتایی لەلایەن قەییوومییەکان دامەزرێندران لە کار دوور دەخرێنەوە، ئەوان کارمەندی زیادەن و بودجەی شارەوانییەکە بەشی ئەو هەموو کارمەندە ناکات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوز، پرۆسەکە لە 300 کارمەند دەوەستێت؛ کەماچ گوتی: هەموو ئەو کارمەندانەی لە ماوەی شەش مانگی کۆتایی دامەزرێنداراون لە کار دووردەخرێنەوە، ئەمەش لە هەموو شارەوانییەک دەکرێت و لە ڕووی یاساییەوە ئاساییە.
باکگرواند: لە هەڵبژاردنی 31ـی ئاداری شارەوانییەکانی تورکیا، دەم پارتی جگە لە شارەوانیی ئامەد، نۆ شارەوانی دیکەی بەدەست هێنا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی هەولێر: هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نیە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ بەشدارییکردن لە لووتکەی ناتۆ بەرەو هۆڵەندا بەڕێدەکەوێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سەختترین شەوی لەژێر هێرشەکانی ئیسرائیل بەڕێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی هەولێر: هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت