ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە بۆ سەرۆکوەزیران: بەڵێنەکانت بە کردار دەبینن لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن
- کوردستان
- 26 حوزەیران

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانییان کرد و داوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەک داواکارییان لەپێناو باشتر خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە خستەڕوو کە سەرەکیترینیان تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی شارەکەیان بوو لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. هەروەها سوپاسی هەوڵ و پشتیوانی سەرۆکوەزیرانیان لەگەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بە هەڵەبجە کرد و ڕایانگەیاند "بەڵێنەکانی هەمووی لەسەر ئەرزی واقیع و بەکردار دەبینن کەلەهەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن".
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکوەزیران بارزانی دووپاتی کردووە، خزمەتکردنی هەموو کوردستان و بەتایبەتیش هەڵەبجە وەک سیمبولی قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان دەزانن و هەرچی لە توانایاندا بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری شارەکە دەیکەن.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکات و سەرۆکوەزیران بارزانی ئەوەشی گوت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی نوێنەران لە پەیوەندیی بەردەوامدایە تاوەکو ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات