سوودانی: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان
- عێراق
- 7 شوبات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە دانوستاندنەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیاتر تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لە هەرکاتێک پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لەکاتێکدا لە ئەرکدان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژدان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گەیشتووینەتە هاوکێشەیەک کە گرووپە چەکدارەکان هێرشەکانیان ڕابگرن و لەبەرامبەریشدا ئەمریکا وەڵام نەداتەوە، کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ ئەوەیە هیچ پاساوێک بەدەستەوە نەدرێت بۆ هێرشکردنە سەر ڕاوێژکارەکانی، هەر هێرشێکی سەربازیش لەنێو خاکی عێراق هەر لایەنێک بیکات ڕەتی دەکەینەوە.
بابەتی ستراتیژی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای بەغدا لە عێراق دەستی بە کارکردنی کردووە، هەر لەسەر "داوای عێراق کۆتاییش بە ئەرکەکەی دێت"، هەروەها هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دانوستاندنەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن