ئاسایش ئەو هاککەرانە دەستگیر دەکات کە داوای باڵانس لە هاووڵاتییان دەکەن
- کوردستان
- 15 تەممووز

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تیمێکی هاککەر بەبەرفراوانی کار لەسەر هاککردنی هاووڵاتیان دەکەن، ئاسایشی هەولێریش ئاماژە بەوەدەدات کە بەشێکیان دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: ئەو تیمە هاککەرە ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری فەیسبووکیان لە هەرێمی کوردستان هاک کردووە، بە ناوی ئەوانەوە داوای ناردنی کارتی مۆبایلیان لە هاوڕێکانیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەم ماوەیەدا چەند کەسێک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرکراون، هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کە هەژمارەکانیان هاککراوە دەتوانن لە ئاسایش سکاڵا بکەن ئێمەش دەستگیریان دەکەین و کەیسەکە دەگوازینەوە بۆ دادگە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددەی دوو لە یاسای قەغەدەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن، ئەو تۆمەتبارانە سزا دەدرێن بە زیندانی کردن کە لە شەش مانگ کەمتر و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت، هاوکات سزای داراییش دەدرێن کە نابێت لە یەک ملیۆن کەمتر و لە پێنج ملیۆن زیاتر بێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە