
سەرچاوەی وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
ژماردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پاکستان بەردەوامە، هەر یەکە لە پارتەکانی نەواز شەریف و عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و پێشووتری پاکستان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بوونەتە براوەی هەڵبژرادنەکانی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە پارتی تەحریکی ئینسافی عیمران خان و کۆمەڵەی موسوڵمانی پاکستانی نەواز شەریف بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە و بوونەتە براوەی هەڵبژاردنەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا بە فەرمی ئەنجامەکانی رانەگەیێنراون.
بە نزیکەیی هەموو پارتە سەرەکییەکانی دیکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: چاودێرانی سیاسیی لەو باوەڕەدان کە سوپای پاکستان لایەنگریی لە نەواز شەریف دەکات و دژی عیمران خانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێن هۆکاری درەنگ کەوتنی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان بۆ پچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان دەگەڕێتەوە.
باکگراوند: لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا، توندوتیژیەکانی ناوخۆی پاکستان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە زیاتر بوون، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم توندوتیژیانە، پاکستان سنوورەکانی خۆی بە شێوەیەکی کاتیی لەگەڵ هەریەک لە ئێران و ئەفغانستان داخست.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە