بیروڕا

کەرکووک لە کێشەیەکی گەورەدایە

لای هەمووان ئاشکرایە، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک  ساڵی 2005، لیستی برایەتیی کەرکووک کە پێکهاتبوو لە هەموو حیزب و لایەنه سیاسییە کوردستانییەکان، توانییان سەرکەوتنێکی گەوره بەدەست بهێنن و لە کۆی 41 کورسی، 26 کورسییان بردەوە، بەوەش توانی بەتەنیا ئیدارەی کەرکووک دابمەزرێنێت و پۆستی پارێزگار بەر کورد کەوت. بڕیاریش وابوو کە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری پارێزگار لەلایەن هەردوو پێکهاتەی تورکمان و عەرەب پڕبکرێتەوه، بەڵام ئەوان هیچ لایەکیان ئامادە نەبوون ئەو دوو پۆستە وەربگرن، بۆیە سەرۆکی ئەنجوومەنیش هەر کورد وەریگرت، بەڵام جێگری پارێزگار دیاری نەکرا تاوەکو دواتر و لە قۆناغێکی تردا رێککەوتن کرا  و سەرۆکی ئەنجوومەن درا بە برا تورکمانەکان و جێگری پارێزگاریش بۆ برا عەرەبەکان.