کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی وانەبێژان دەکات

لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێکهێنراوە و سەردانی زانکۆ حکومییەکان هەرێمی کوردستان دەکات، وردبینی و بەدواداچوون بۆ لیستی ئەو وانەبێژانە دەکات کە بڕیاری بەگرێبەستکردن دەیانگرێتەوە، گرێبەست بۆ ئەو وانەبێژانە دەکرێت کە لە چاوپێکەوتنی لیژنەکە سەرکەوتوو دەبن