کۆپ-29 بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێوەدەچێت
- ڕاپۆرت
- 2024-07-23

دیمەنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی لەبەردەم لۆگۆی کۆپ-29، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆپ-29 کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی جیهانی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا, ئەمساڵ لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: 29ــەمین کۆنفرانسی لایەنەکان بۆ ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوای ساڵی 2024، بە بەشداری سەرکردەی وڵاتانی جیهان ئەمساڵ لە ڕۆژانی 11 تا 22ی نۆڤێمبەر لە باکوی پایتەختی ئازەربیاجان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی هاوشانی سەرکردەکانی جیهان لەلایەن باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە جیهانییە بانگهێشت کراون.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
کۆپ چییە؟
کۆپ، کورتکراوەی کۆنفرانسی لایەنەکانە بۆ ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا، ساڵانە بە بەشداری وڵاتانی جیهان هەر جارەو لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت، ئێستا 198 لایەن (197 وڵات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا) لە ڕێککەوتننامەکەدا هەن، کۆنفرانسی داهاتوو لە مانگی نۆڤەمبەری 2024 لە باکوی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
ئازەربایجان پێشوازی لە کۆپ29ی ساڵی 2024 دەکات...
ئازەربایجان ئەمساڵ پێشوازی لەو کۆنفرانسە دەکات و ئامانجی بوون بە پێشەنگ لە بواری ووزەدا، بۆ ئەمەش پلانی کەمکردنەوەی دەردانی گازی کارگەکان بە ڕێژەی 40% تا ساڵی 2050 لە کۆنفڕانسەکە دەخاتەڕوو.
ئامانجی کۆنفرانسەکە چییە؟
ئازەربایجان لە کۆنفرانسی ئەمجارەی کۆپدا ئامانجەکەی ڕوونکردووەتەوە: "کاری لە پێشینەمان کەمکردنەوەی قووڵ و خێرا و بەردەوامی پلەی گەرمییە بۆ ژێر 1.5 پلەی سەدی، ئەمەش هەموو وڵاتێک بگرێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش