
ئاڤا نیوز
لە حەوت ساڵی ڕابردوودا 90 هەزار عەرەب هاوردەی کەرکووک کراون و نۆ گەڕەک و دەیان گوندی نوێیان دروست کردووە، لە 21 ساڵی ڕابردووشدا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە 50% زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و بەهۆی دەسەڵاتی عەرەبەوە، هاتنی بە لێشاوی عەرەب ڕووی لە پارێزگای کەرکووک کرد، بەشێوەیەک ئێستا نۆ گەڕەک و دەیان گوندی عەرەبی تازە دروستکراون.
لێدوان فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 90 هەزار عەرەب هێنراونەتە کەرکووک و بەشێوەیەکی بەرچاو فۆڕمی خۆراک و نیشتەجێبوونیان بۆ دەرکراوە".
زانیاریی زیاتر: فەهمی بورهان باس لەوە دەکات بەپێی بەدواداچوونی ئەوان کە دەیان بەڵگەیان لایە، لەدوای دەستبەکاربوونی ڕاکان جبووری وەک پارێزگاری بەوەکالەت بە پلانی پێشوەختە ئەم کارانە کراون.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: لە کەرکووک نۆ گەڕەکی تازە بۆ عەرەبەکانی هاوردە دروست کراون، ئەمەش مەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیا لە شارەکە دروست دەکات، مەترسییەکە بە جۆرێکە ئەگەر سنوورێک بۆ عەرەب دانەنرێت، لە چەند ساڵی داهاتوودا ژمارەی عەرەبەکانی کەرکووک زۆر زیاتر دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەو داتایانەی بە ئاڤا نیوز دراون، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک لە 50٪ زیادی کردووە، لە 700 هەزار کەسەوە ژمارەکە بۆ نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس زیادی کردووە، بەشی زۆری زیادبوونەکەش لەنێو نەتەوەی عەرەبە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە