وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بارەگاکانی حکومەتی ئێران لەناو دەبەین

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بارەگاکانی حکومەتی ئێران لەناو دەبەین

دووکەڵ لە تارانی پایتەختی ئێران بەرز دەبێتەوە

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران چرتڕ دەکاتەوە و لەنوێترین پێشهاتدا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرای دەکات، هێزەکانیان بەمزووانە ئامانجی دیکە لە ئێران دەپێکن و بارەگاکانی حکومەت وێران دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: شەڕی ئیسرائیل و ئێران شەش ڕۆژە بەردەوامە، هێرشەکانیش چرتڕ دەکرێنەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی گورزی زیاتر لە تاران دەکات و ئامانج لێی لەناوبردنی هەموو پێگە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی دروستکردنی مووشەکە لە وڵاتەکەدا ئێرانیش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و ئامانجی خۆی دەپێکێت.

 

لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئێکس ڕایگەیاند، ''گەردەلوولێک بەسەر تاراندا تێدەپەڕێت، بارەگاکانی حکومەت لە ئێران بۆردوومان و وێران دەکرێن لە دەزگای پەخشی فەرمییەوە دەستمان پێکرد و بەمزووانە هێرش دەکەینە سەر ئامانجی دیکەش''.

 

چی ڕوودەدات: هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، شەپۆلێکی هێرشی نوێیان بۆ ناوچەی تاران دەستپێکردووە، ئاماژە بەوەش دەکات هێزەکانیان ڕووبەڕووی حەوت درۆنی ئێرانی بوونەتەوە''.

 

ژمارەکان وادەڵێن: لەدەستپێکی ئەم شەڕەوە زیاتر لە 30 بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران کراونەتە ئامانج و کوشتنی 16 بەرپرسیان لەلایەن ئێرانەوە  پشتڕاستکراوەتەوە,  هاوکات ئیسرائیل باس لەوەدەکات کە 14 زانای ئەتۆمی ئێرانیشیان کوشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ