لیژنەی ئاسایش و بەرگری: ئەمریکا بەرپرسیارە لەوەی عێراق سیستمێکی بەرگریی پێشکەوتووی نییە

شەیری بکە لە:
لیژنەی ئاسایش و بەرگری: ئەمریکا بەرپرسیارە لەوەی عێراق سیستمێکی بەرگریی پێشکەوتووی نییە

سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە عێراق

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە بەرپرسیار دەزانێت لە نەبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو لە عێراق و هۆشداریی دەدات لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکە بۆ هێرشی ئیسرائیلی لە ئەنجامی نەبوونی ئەو سیستمە.

 

وێنە گەورەکە: لە سایەی نەبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوودا، ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی مەترسیداری تێپەڕبوونی مووشەک و فڕۆکەی هەردوو لایەنی شەڕکەری ئیسرائیل و ئێران.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسەوی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە میدیای عێراقی گوت: "ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و بۆردوومانی ئێران دەکات، ئاسمانی عێراق بووەتە خاڵێکی لاواز بۆ ئێران بەهۆی نەبوونی سیستمی بەرگرییەوە بۆ ئەوەی لەلایەن عێراقەوە ڕێگری لەو هێرشانە بکرێت".

 

هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی موسەوی: "ڤیتۆی ئەمریکی ڕێگر بووە لەوەی عێراق خاوەنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بێت، حکومەتی ئێستای عێراق ڕووی لە هاوردەکردنی ئەم سیستمە کردووە و گرێبەستی لەگەڵ کۆریای باشوور کردووە".

 

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە کە "عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەگەری بەئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیلییەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: