
دیمەنی دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی گەڕەکی بانوان لە قەزای دوکان، وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی،
ئاڤا نیوز
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنووری قەزای دوکان 30 دۆنم پووش و پاوان دەسووتێنێت، بە هاوکاری دانیشتووانی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگر زیاد دەبن، بەشێکی زۆریان سووتانی زەوی داچێنراو بە دانەوێڵە، پووش و پاوان، باخی هاووڵاتییان لە دەرەوەی سەنتەری شارەکان و داری سرووشتین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڕەکی (بانوان) ـی قەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە، نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوان و نزیکەی 250 داری سنۆبەر و کالیب تۆزی سووتاندووە.
زانیاریی زیاتر: بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بەهاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوە، ئاسایشی دوکان و هاووڵاتییان توانیان ئاگرەکە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی هەزار و 300 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە و خنكان و هەڵدێران لە هەرێمی كوردستان تۆمارکراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە