
وێنەی بەنزینخانەیەك- وێنە: قایمقامیەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
دەست بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر کراوە، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەنزینخانەکانی هەولێر ئاماژە بەوەدەدات "هیچ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نابێت".
وێنە گەورەکە: پارێزگاری هەولێر حەوت بڕیاری دەرکردووە بۆ پاککردنەوەی هەوای هەولێر و یەکێکیان داخستنی 138 پاڵاوگەی نایاساییە و ئەمڕۆ 70 پاڵاوگەیان داخراون و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەنزینخانەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "380 بەنزینخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراون، بەنزینی نۆرماڵ بەشێکی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، بەشەکەی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دابیندەکرێت، هیچیان لە پاڵاوگە نایاساییەکان نین."
زانیاریی زیاتر: "بەشێکی دیکەی بەنزینی نۆرماڵ لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێت، هاوکات بەنزینی موحەسەن و سووپەر لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێت".
گۆشەیەكی دیكە: داخستنی ئەو پاڵاوگانە کاریگەری دەخاتە سەر ئەو گازوایلەی بۆ موەلیدەکان دابین دەکرێت، بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی بەنزینخانەكانی هەولێر "لەبەر ئەوەی کوالێتی کەمترە بەبێ پشکنین بە خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکان فرۆشراوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش