وەزارەتی دارایی کوردستان: هەرێمی کوردستان لە گوشاری دیپلۆماسی بۆ سەر بەغدا بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی و دەرکردنی فەرمانی وەلائی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت لە گوشارە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بەردەوامن بۆ ناردنی مووچە، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەش بۆ بەغدا دەنێردرێ، میزان مراجەعەش تەواو دەکرێ و داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوایین زانیاری ئەوەیە کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت کە بڕیار بوو بە فەرمانێکی وەلائی کێشەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکاتەوە. هەرچەندە بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکان، دادگای فیدراڵی سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بەڵام باسی مووچە ناکرێت. هەفتەی داهاتووش ڕۆژەکانی 22 و و 24 و 25ی مانگ کۆدەبێتەوە، واتا ڕۆژەکانی یەکشەممە و سێشەممە و چوارشەممە.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوتووە، لە کۆبوونەوەی سبەینێ باسی مووچە ناکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو پرسەکە تاوتوێ بکرێت. هاوکات، دوێنێ ئاڤا میدیا ئەوەی بڵاوکردەوە کە دادگای فیدراڵی دەیەوێت پێش ئەوەی هەر بڕیارێک لەبارەی مووچە بدات، پێشوەختە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی بڕیارێک بدات جێبەجێ بکرێت و ئەستەم نەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوێنێ شەو بە بەشداریی سوودانی لە دوو کۆبوونەوە باسی مووچەی خەڵکی کوردستان کراوە. لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی ئیدراەی دەوڵەت کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت.
لەهەمان کاتدا: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکە بەشدار بووە، دەڵێت هەرچەندە کۆبوونەوەکە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بەپێویستم زانی باسی مووچە بکەم.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێ، جەختم کردەوە نەناردنی مووچە و برسیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر دەبێت کاری لە پێشینەی هەموولایەک بێت و پێویستە هەرچی زووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
وەک شاخەوان عەبدوڵڵا باسی دەکات لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە سەرکردەکان تەواو هاوڕابوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیەدا.
زانیاریی تایبەت: هەر دوێنێ شەو بە بەشداریی سوودانی کۆبوونەوەیەکی دیکەی تایبەت بە مووچە کراوە. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، هەرێمی کوردستان لە فشارە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ سەر بەغدا بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشیش بەردەوامە، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان وت، "ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆڕتی میزان مراجەعەی مانگی پێنجین کە خەرجی و داهاتی وەزارەتەکان لەخۆدەگرێت". هەروەها کار لەسەر کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆش دەکرێت و تاوەکو هەفتەی داهاتوو هەرسێکیان تەواو دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەش دەنێرین، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنجی نارد ئینجا داهاتی ناوخۆیان ڕادەست دەکەین و میزان مراجەعە دەنێرین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتەنیاهۆ بە تەفەلۆن قسەیان کرد
- ڕاپۆرت
- 38 خولەک لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە