شێخ دارا: لەکاتی مانگگیران دەتوانن بە ئاسایی سەیری بکەن و کاریگەری بۆ سەر چاو نابێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەراورد بە دوێنی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە دابەزیوە و سبەیش دوو پلەی دیكە دادەبەزن و شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤاش دەڵێت یەکشەممەی داهاتوو مانگگیرانی تەواوەتی ڕوودەدات.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئارامییەك لەنێو شەپۆلی كەشوهەوا هەیە و ئێستا پلەكانی گەرما دابەزیون و لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتریش دادەبەزن.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆمار كراوە كە 42 پلە بووە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران بووە كە 28 پلەی سیلیزی بووە.

لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2025-09-07، کاتژمێر 6ـی ئێوارە مانگگیرانی تەواوەتی ڕوودەدات و ماوەی پێنج کاتژمێر دەخایەنێت، پێی دەڵێن مانگگیرانی خوێناوی، هەموو کاسێک دەتوانێت بە ئاسایی سەیری بکات و وەکو خۆرگیران نییە کاریگەری بۆ سەر چاو هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ